لە چوارچێوەی پڕۆژەی "پێکەوە بۆ تێگەیشتنێکی باشتر لە تەندروستی و مافەکانی سێکسی و زاوزێمان"، کە لەلایەن SAAF پاڵپشتی کراوە، نوجین کلینیکێکی لە کەمپی پەنابەرانی دۆمیز-2 دامەزراندووە و بەڕێوەی دەبات بۆ پێشکەشکردنی ڕاوێژکاری خێزان‌دانان و تەندروستی سێکسی و زاوزێ بۆ ژنان و کچانی پەنابەری سووری.